لە پێشبڕکی
یەکانی زۆرانی رومی (کشتی فرنگی) لە کێشی ٩٨ کیلو بەهادین مورادی خەڵکی شاری سەقزی
رۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە پاڵەوانی باکووری ئاڵمان.
بەهادین
مورادی کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە، مانگی پێش ئیستاش توانی بگاتە پلەی یەکەمی
پێشبڕکی یە سەراسەیەکانی وڵاتی ئاڵمان( تورنومێنتی "وارنەموندە") و جایزە
و کاپی ئەم پێشبڕکی یانە بەدەست بهێنی.
ئەم
وەرزشوانە کوردە لە ئێرانیش توانیبوی چەندین سەرکەوتن مسۆگربکات و ببێت بە ئەندامی
تیمی میللی زۆرانی ئێران، ٣ جار قارەمانی ئولەمپیادی خۆێندکارانی ئێران و قارەمانی
کاپی یانە ورزشیەکانی ئێران بەدەست بێنێ. بەڵام سەرەراێ ئەم سەرکەوتنانە لە لاێەن هێزە
ئەمنیەکانی کوماری ئیسلامیەوە ئیزنی چوونەدەروەی وڵاتی پێ نەدەدرا.تا لە ئاکامدا ئەمساڵ
و بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز و سنە بەناچاری رۆژهەڵاتی کوردستانی بە جێ هێشت و وەکوو
پەنابەر رووی لە هەندەران کرد و ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان چاوەروانی وەرگرتنی مافی پەنابەریە .



هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر