پێشبرکی دێرینهکانی زۆرانی رومی و ئازادی جیهان له
ئاتن وڵاتی یونان بە رێوە چوو و لە ئاکامدا وەرزشوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2
میدالی زێر و 2 میدالی زیویان وەدست هێنا.
لەم پێشبرکیانە کە ماوەی 6 رۆژی خایاند و لە رێکهوتی
12ی ئوکتوبری 2015ی زایینی بە ریوەچوو، 700 زۆرانوان لە 41 وڵاتی جیهانەو تیدا
بەشدار بوون و 4 وەرزشوانی کوردیش بەشداری ئەم پێشبرکیانە بوون وسەرکەوتنیان تومار کرد. نێوی ئەم زۆرانوانە کوردانە بریتیە لە:
کێشێ 58 کیلوسهعید گوڵشهن ( میدالی زیو)
کێشێ 69 کیلو ئازاد عهلی محهممهدپوور(میدالی زێر)
کێشی 97 کیلو زاهد هاشمی نهسهب(میدالی زیو)
کێشێ 130 کیلو بهها کهریم زاده(میدالی زێر)
بە وتەی سەعید گوڵشەن کە بە نوێنەراێەتی وڵاتی کاناداوە
بەشداری ئەم پێشبرکیانە بوو و پلەی دووهەمی مسوگر کرد، ئەمسال بو یەکەمجار ژنانیش
بەشداری ئەم پێشبرکیانە بوون.
شیاوی باسە سەعید گوڵشەن کە بنەماڵە شەهیدی رێگای رزگاری
کورد و کوردستانە وەک ئەمەک و رێزلێنان بۆ خەبات و خۆێنی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەر
4 پارچەی کوردستان لەم پێشبرکیاندا ئاڵای کوردستانی شەکاندوە و هیوای خواست رۆژێک
کوردستان ببێت بە دەوڵەت و رۆلەکانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری ئەم
پێشبرکیە نیونەتەوەیانە بن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر